lirikcinta.com
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

lirik lagu destekanit bina – aras koyi

Loading...

[دەستپێک]
دەستەکانت بینە!

[کۆرس]
دەستە جوانەکانت بینە
با بچینە ناوداران
دەیکەینە بەزم و شایی
تا زەردەی ئێواران
دەستە جوانەکانت بینە
با بچینە ناوداران، کچێ
دەیکەینە بەزم و شایی
تا زەردەی ئێواران، کچێ
کچی جوان، کچی جوان
کچی جوان، کچی جوان

[کۆپلەی ١]
نازدارەکەم لە کنمە
دەستی لەناو دەستمە
جارجار لە دەستم ھەردێ
زۆر بە ترسە و بە شەرمە
زۆر پێم خۆشە ماچی بکەم
تێر لە باوەشی بکەم
بەس یەک موشکیلەم ھەیە
داک و بابی لێرەیە
نازدارەکەم لە کنمە
دەستی لەناو دەستمە
زۆر پێم خۆشە ماچی بکەم
تێر لە باوەشی بکەم
[کۆپلەی ٢]
خەمی داک و بابت مەخۆ
ھیچ لێیان مەترسێ
ئەگەر ئارەزووت لە ماچە
ھەر لەخۆم بپرسێ
ماچ و موچی دزی خۆشە
لێی نابی پەشیمان
خەمی بەتکاران مەخۆ
ھەر حەسودن پێمان، کچێ
کچی جوان، کچی جوان
کچی جوان، کچی جوان

[کۆپلەی ٣]
ھاھی*یاھی، یاھی*یاھی
یاھی*یاھی، یاری*یاری
یاری*یاری، یاری*یاری
یاری*یاری، یاری*یاری
واو!

[کۆرس]
دەستەکانت بینە
دەستەکانت بینە، کچێ
دەستەکانت بینە
دەستەکانت بینە
دەستە جوانەکانت بینە
دەستەکانت بینە
[کۆتایی]
نازدارەکەم لە کنمە
دەستی لەناو دەستمە
جارجار لە دەستم ھەردێ
زۆر بە ترسە و بە شەرمە
زۆر پێم خۆشە ماچی بکەم (دەستەکانت بینە)
تێر لە باوەشی بکەم (دەستەکانت بینە، کچێ)
بەس یەک موشکیلەم ھەیە (دەستەکانت بینە)
داک و بابی لێرەیە (دەستەکانت بینە)
(دەستە جوانەکانت بینە)
(با بچینە ناوداران)
کچێ، دەستت لەناو دەستمە (دەستەکانت بینە)
(دەستەکانت بینە)
زۆر پێم خۆشە ماچت بکەم
تێر لە باوەشت بکەم
(تێر لە باوەشت بکەم)

lirik lagu lainnya :

YANG LAGI NGE-TRENDS...

Loading...