lirikcinta.com
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

lirik lagu bazari – hakim artesh

Loading...

[ڤێرسی ١]
خاوەنی چیت؟ تۆ بێ مەبەست
بازاری نیت کاڵات ماوە لە دەست
دەکێشی ڤید ماوی بێ کەڵک
وشە و پیت بە من تێکەڵ
ھونەری ڕاستی خاوەنی مرد
تەرمی بۆگەن بوو، ساڵانی برد
تا کەسێک بیھەوێ باسی بکات
ھیپ ھاپ ھات شیوەنی کرد
ئێستا لە کارە و ڕێگاکە دەزانێ
دەیھەوێ کولتورێک سەروژێر کات
ھونەری میلی بگرێ ملی
پاپ خوێن، بەند بێژ سەراوژێر کات
دەردێنم ڕیشەیان پێویستە وابێ
ئەوەی بە شێوەی ھەرز ڕوابێ
دونیاێک داوێن پیسی بە دوا بێ
ھونەر بۆ کەسی بێ کەسایەتی نابێ
کۆمەڵگا فێرە بە ھونەری سووک
دەمت داخە کەمێک تێبگە بخوێنە
کێ بە کێیە تۆش بڕێژە ژەھر
سایت داخە منداڵ بڕفێنە
میرەکان دەڕۆن و گەڵەکان دەمێنن
شێوەکان دەڕۆن کێوەکان دەمێنن
چەکەکان دەڕۆن وشەکان دەمێنن
تایەکان دەڕۆن و پێیەکان دەمێنن
دەزانی ئەمانە گەڵای پایزن
لە وەرزی ئاڵتونی خەریکی وەرینن
گەرچی لە ڕێڕەوی با دەسوڕێن بەڵام
لە پشت سەری ئێمە خەریکی وەڕێنن
داخە دەمت
دەت ڕوخێنم، ناخۆم خەمت
شایەنی ھیچی من ناکەم زەمت
میلیونان دۆلار بودجەی ھونەری
پاپخوێنی عەرەبی شۆو لە بۆ پێکەنین
ھەرکەسێک ھات لە پایتەخت خواردی
ئێمەش کە پیسین بە مەزرا تێکەڵین
فااااک
بۆ نەبوونی تاک
ھیزی وشەم واتە شەقێکی چاک
ڕۆشنبیری ڕووت، لێکۆلەری جووت
ھونەری سووک، بینەری لووت
ڤیستیوالی سمت، شۆک
دەبن چاوەکان پارە و چووک
سادە ناخوێنم کە گێلەکان تێبگەن
من نامھەوێ ھەموویان فێرکەم
لە ڕێبازی خۆمم لە چاوی تۆ چۆنم؟
گرینگ نییە ھەر ھەبوونی تۆ بۆ من
ھونەر و کۆمەڵگا دوورن لە یەک
شەڕ لە بۆ کێ دەکەی شەڕ لە بۆ چی؟
ھەر وەکو ڕابردوو دوورن لە یەک
شۆڕش و چەک، دێموکراسی
ژیان لە کۆمەڵگا جیاواز و لاوازە
بیر و ژیانی بێ کوالیتی
وامان لێ دەکات کە کۆمەڵگا تێکدەین
لەجێی ئەوەی کە لە یەکتر تێبگەین
تێگەیشتن واتە سەرێکی پڕ
شعور و شەڕ بۆ ژیان و دڵ
ھەرچەندە کەس بێ کەم و کوری نییە
ئەمانەش چاک ماون لە گڵ
وەکو دەھۆڵ دەنگێکی بەرز ناوی بەتاڵ
وەکو کحۆڵ بۆ نیوە حەرام بۆ نیوە حەڵاڵ
گورگی برسین لورین بۆ مانگ لە شەوێکی کاڵ
چۆن دەبێ حاڵ کاتێک سەر بە ژێری بێدەنگ دەمێنی کە تێپەڕن ساڵ
ئاسمانی شین دیارە لێت واتە ماوی لە چاڵ
تۆ بە بێدەنگی ڕاھاتووی لال
نیت بێدەنگ مەخوێنە فاڵ
دونیای تاریکی مەکە بە ماڵ
بۆ دەست پێک تەنیا بەسە خەیاڵێک
فرینی بیر پێویست بە باڵ
ناکا تەنیا چاوت داخە خەیاڵ
دەتبا بۆ ژیان، بەڵام کە ترسایت
بەم شێوەیە دەبن بەسەرت زاڵ

[کۆرس]
پێشکەوتن بوو بە شەڕی با
بۆ تۆ کە مەحاڵە شەڕی وا
ھەر بمێنە بەندی بەندەکان
من تیشک تۆ دوور لە خۆری وا
تێرخەوتن بوو بە شەڕی من
بیرکردنەوە تێکدەدا خەوی من
ھەر دەمێنم بەندی دەردەکان
من خۆر تۆ دوور لە بوونی من

[ڤێرسی ٢]
باشە کەوان ئەمانە باشە کەوان
ھەموویان کۆدەکەم لە ناو کەوان
بە پێنووسم ھەموویان لە سێدارە دەدەم
ئەوان نیشانن من تیر و کەوان
بە جەستە خەریکن شۆو دەکەن
ھەموو ڕۆژ شوو دەکەن زۆربەیان
کێ لە خەمی شەرەفی شارە
ئەمانە ھەر پارە کۆدەکەن چڕ
ئەمە کارەساتە مرد دڵ
گرینگ ئەمەیە کە دواوە زڵ
ھونەر لە باشور بەشێکی دەسورێ ژێر دەستی بەرپرسەکان
بەشی بەرامبەری ماچ دەکا دەستی بێوەژنە دەوڵەمەندەکان
ھونەرمەندی ڕاستەقینە
تا مردن دەژمێرێ ڕۆژەکان
دارا دوو داری دی بۆ خۆ سێدارەدان
تا تێکەڵ بە ژیانی مردووکان بێ دوور لە گۆڕستانی زیندووکان، لە دۆزەخی مان
تەمەنێک دەخوێنی ژیانت چاک کەیت
پێی دەبی بە چی؟ ھیچ ھیچ
لەولا گێلێک بە پارە و واستە
پێشدەکەوێ لە تۆ مێگ مێگ
شەوانی دیوانی کێ دیوە؟
بە پارە جەستە پیوانی کێ دیوە کێ
بوگاتی و فێراری کێ دیوە؟
تەمەن دە ساڵی میلیونێری کێ دیوە؟
ھااا
ھونەرمەندی دزی کێ دیوە؟
دزی ئازاد و بەڕێزی کێ دیوە؟
ھااا
پارەی بێ زمان بۆ کەسی دوو زمان
گیرفانی بەتاڵی کێ دیوە کێ؟
کۆمەڵگا پڕ بوو لە ماددەی ھۆشبەر
سەر خۆش بە ھەر خۆت خۆشبە
سەردەمێک دێ ئەمەش چاک دەبێ
تۆ جاری خەریکی پارە و کۆشک بە
ھونەر حەقیقەتی بیر چوو
داکوکی لە مافی ھەژاری بی چوو
ھەرکەس گووتی کە وام
لە ئاو کە تێپەڕی
بەڵێنەکانی لە بیر چوو
لێرەش کە شەڕە لە نێوان دوو لایەنی نیقاب و رووتبون
بەرژەوەندی خواز و بەرەی گەڵ بوون
کەچی کۆکن لەسەر شێوازی جووت بوون
دەفرۆشن ڕەسەنایەتی و کورد بوون
پێمان
پێمان؟
بەڵام بێ سوودن بۆمان
بۆمان؟
وەک ئەوەی کە تا ئێستا وا بووە
دووبارە سوران لە شوێنی خۆمان
خۆمان؟
خۆمانین واین
پێمان وایە خۆشی بۆ ئێمە نابێ
دەڵێن دەبێ کۆمەڵگا بە پووچی ڕابێ
ڕابێ؟
خۆمانین واین
ئازادی بوو بە بەڕەلای تاک
ئازادی بۆ تاکی بەڕەڵا نابێ
نابێ؟
ئازا ئەو کەسە لە تیڤی بە درۆ دوابێ
تیەح
کێشە نییەت لەگەڵ کێشەکان، تۆ
تیەح
ھێزت نییە لە بۆ ئێشەکان، تۆ
تیەح
کێشە لە چییە؟
ھەر بەرنامەێکی ھونەری دەبینی
کۆمەڵێک دوورو و بێ شعوری لێیە
موزیکی عەرەبی مێلۆدی تورکی
بازاری گەرمە لە ھونەری کوردی
تیەح
خۆشە ژیان بۆ تۆێک کە نازانی ئەم باسە چییە
بۆچی مۆسیقا پیرباڵێکی نییە؟
با بێتە پێش ئەوەی کە دەردێکی پێیە

ڕاپ ھات ئەوان بێدەنگ بوون
دەزانم ھاتنی لە من پێشترە
ئێمە ڕاست گۆین، ئێوە ترسنۆک
پیسترین ڕاپخوێن لە باشتان باشترە

[کۆرس]
پێشکەوتن بوو بە شەڕی با
بۆ تۆ کە مەحاڵە شەڕی وا
ھەر بمێنە بەندی بەندەکان
من تیشک تۆ دوور لە خۆری وا
تێرخەوتن بوو بە شەڕی من
بیرکردنەوە تێکدەدا خەوی من
ھەر دەمێنم بەندی دەردەکان
من خۆر تۆ دوور لە بوونی من

lirik lagu lainnya :

YANG LAGI NGE-TRENDS...

Loading...